مامۆستا نعمان عەلی
مامۆستا نەعمان بناسن :
من ناوم م. نعمان علی ، مامۆستای وانەی کیمیا م لە ئامادەیی سلێمانی کچان ، ماوەی ١٨ساڵە وانە ئەڵێمەوە .
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی وانەوتنەوەمدا زیاتر لە 2000 خوێندکاری پۆلی ١٢م ناردۆتە زانکۆ و پەیمانگاکان
ساڵی پار 100 خوێندکارم نمرەی سەرو 90یان هێناوە و 6 قوتابیم نمرەی 100 یان هێنابوو لە کیمیادا .
وە خاوەنی مەلزەمەی خۆمم بەم شێوازانە ؛ دوو مەلزەمەی منهەجی وەرزی یەکەم و دووەمی کیمیای پۆلی دوانزدە
وە مەلزەمەی هەڵبژاردن کە زیاتر لە 1900 هەڵبژاردنی نایاب و گرنگە ، من گرەنتی نمرەی 100 بەو قوتابیە دەدەم ئەگەر مەلزەمەی هەڵبژاردنەکە بە تێگەیشتنەوە بزانێت .
هەروەها جۆری سێیەم لەملزەمەکەم ملزەمەی نسخەی پرسیارە وزاریەکانە کە لەساڵی 2010 تا ئێستای تێدایە بە شیکارەوە .
وەخاوەنی زیاتر لە 10 ڕێز و سوپاسی وەزارەتی پەروەردەم
وەبەشداریم کردووە لە تصریحاتی دەفتەری تاقیکردنەوەی وزاری لە هەولێر
ئەتوانم لە ماوەیەکی زۆر کەم خوێندکارەکەم زۆر بەئاسانی و بەباشی تێبگەیەنم ، چونکە هەمیشە وەک هاوڕێ و برای گەورەیان بووم ، خوێندکارەکانم خۆش ئەوێت چونکە بە داهاتووی ئەم میللەتەیان ئەزانم
بیر و باوەڕم وایە ئەم وڵاتە بەم خوێندکارانە بەرەوپێش ئەچێت کە ئێستا کە لە بەر دەستی مندان .
هەمیشە بۆ نمرەی ١٠٠ وانە بە خوێندکارەکانم ئەڵێمەوە ، چونکە وانەی کیمیا وانەیەکی خۆشە و هەموو ساڵێک نمرەیەکی زۆر بەرزی تیا یەت ، گەر بزانین چۆن سەعی تیا بکەین و چۆن کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتانە بکەیت کە بابەتی هەمیشەین و دەبێت بیزانیت .
من هەوڵتان لەگەڵ دەدەم کەبەم شێوازە بن ؛دەبێت بەهۆی بەرزی نمرەی وانەی کیمیا وە تێکڕای نمرەی وانەکانی تر بەرز بکەیتەوە
ئەمساڵ لە پڕۆژەی ستەی هۆمەوە لەگەڵتان ئەبم ، خۆم بەخۆشحاڵ ئەزانم خوێندکارەکانم هیچ کێشەیەکی هاتوچۆ و سەرما و گەرمایان بۆ دروست نەبێت و بە ئاسانی و باشترین کولتی لە ماڵەوە وانەکانیان بخوێنن
ئێمە وەک پەیمانگای هیوای تۆ ، باشترین پێشکەشی خوێندکارانمان ئەکەین
م.نعمان علی احمد
پسپۆڕ لە کیمیا دا
وانەکان
کۆرسی هاوشێوە
هەموو کۆرسەکانی ئێمە ببینە ، بەهێزترین خولی ئۆنڵاین بۆ بەهێزکردنی وانەکانی پۆلی ١٢
خۆت بەدوور بگرە لە بردن و کۆپیکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی ستەی هۆم
ستەی هۆم لەلایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەستگای زانیاریەوە بە فەرمی سەپۆرت ئەکرێت و مافی کۆپی ڕایتی لەسەرە ، بڵاوکردنەوەی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕوبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوەت ئەکاتەوە